54
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٦ی خاكه‌لێوه، كچێكی لاوی ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به ناوی “حه‌دیس میرابی” له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه له زابۆل كوژرا و ژنێكی دیكه له‌لایه‌ن هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه له شاری ئیسفه‌هان به شێوه‌یه‌كی وحشیانه خنكێندرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “حه‌دیس میرابی” به ڕچه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی سه‌راوانه و پیشه‌ی ئارایشگه‌ری بووه، ناوبراو دووكانێكی له شاری زابۆل لێ داوه و پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ براكه‌ی تووشی كێشه‌ی ماڵی بووه و براكه‌ی به ته‌قه‌ی چه‌ك كوشتوویه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه پیاوێك له شاری ئیسفه‌هان پاش هاوردنی ژنی دووهه‌م له‌گه‌ڵ ژنه ئهوهڵهكهی تووشی كێشه بووه و له نێو باخێك دا له ده‌ورووبه‌ری ئه‌و شاره ده‌ست و پای ژنه‌كه‌ی به‌ستووه و خنكاندوویه.