بیستنی دوو ته‌قینه‌وه‌ی به‌هێز له دوو بنكه‌ی نیزامی‌ ته‌ورێز و ئیسفه‌هان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌یانی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه‌، ده‌نگی دوو ته‌قینه‌ه‌ی به‌هێز له‌ دوو بنكه‌ نیزامی ته‌ورێز و ئیسفه‌هان بیسترا و هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باسیان له‌ هێرشی په‌هبادی ئیسڕائیل كرد.

به‌پێی ڕاپۆرتی میدیاكانی ئێران، په‌دافه‌ندی دوو فڕۆكه‌خانه‌ی نیزامی له‌ ئیسفه‌هان و ته‌ورێز چه‌ند درۆنی كردۆته‌ ئامانج و هیچ زیانێك به‌ر پایگای هه‌شته‌می ئاسمانی ئه‌رته‌ش له‌ ئیسفه‌هان نه‌كوتووه‌. به‌ پێچه‌وانه‌ی ئیدعای به‌رپرسانی ڕژیم، ویدیۆیه‌ك بڵاو كراوه‌ته‌وه‌ كه‌ تێدا ڕوودانی ته‌قینه‌وه‌یه‌كی به‌هێز له‌ ئه‌و بنكه‌یه‌ نیشان ده‌دات. هه‌ر چه‌ند ماڵپه‌ڕه‌كانی ڕۆیته‌رز و ئۆرشه‌لیم پۆست باسیان له‌ هێرشی ئیسڕائیل كردووه‌، به‌ڵام به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی ئه‌و وڵاته هێشا هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بووه‌. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ بنكه‌یه‌كی په‌دافه‌ندی ئه‌رته‌شی سووریاش له‌ ئوستانی سۆوه‌یدا كراوه‌ته‌ ئامانج، به‌ڵام ڕێژه‌ی زیانه‌كانی ئاشكرا نه‌كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net