26
ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێو، خوێندكارانی ئانارشیست و چه‌پ له وڵاته‌كانی ئه‌مریكا و ئیتالیا دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیله‌وه خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، سه‌دان خوێندكاری ئانارشیست و چه‌پگه‌رای ئیتالیایی دژبه جه‌نایه‌ته‌كانی ئیسڕائیل له كه‌رتی غه‌زه خۆپێشاندانیان كردووه و خوازیاری ڕاگرتنی شه‌ڕ بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی زانكۆی كۆلۆمبیا له ئه‌مریكا له ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ركردنی ١٥ خوێندكاری ئه‌و زانكۆیه كه پێشتر دژبه ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل خۆپێشاندانیان كردبوو، كۆبوونه‌وه و له ئاست ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.