هێرشی ئاته‌ش به‌ ئێختیاره‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ مه‌شهه‌د و ڕه‌شت

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی هه‌ینی ٣١ی خاكه‌لێوه‌، ئاته‌ش به‌ ئێختیاره‌كانی ڕژیم به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان هێرشیان كرده‌ سه‌ر خه‌ڵكی ئاسایی له‌ سه‌یرانگاكانی مه‌شهه‌د و ڕه‌شت و چه‌ند كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، هێزه‌ ئینتزامییه‌كانی ڕژیم له‌ پاركی “كوه سه‌نگی” مه‌شهه‌د هێرشیان كردۆته‌ گه‌شتیاران و ڕێگه‌یان له‌ سه‌ما و شایی خه‌ڵك گرتووه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ ئاته‌ش به‌ ئێختیاره‌كانی ڕه‌شت به‌ هاوكاری هێزه‌ ئینتزامییه‌كان له‌ سه‌یرانگای سه‌قالكوسار، په‌لاماری خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان داوه‌ و بێڕێزیان به‌ ژنانی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری كردووه‌. كاتێك بنه‌ماڵه‌كان به‌رگریان له‌ خۆیان كردووه‌، چه‌ند كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراونه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net