24
ڕۆژی شه‌ممه ١ی گوڵانی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاغڵ له شاره‌وانی پهردهیسی كه‌ره‌ج، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاره‌وانی په‌ردیسی كه‌ره‌ج ماوه‌ی چه‌ند مانگه حه‌قده‌ست و مه‌زایایان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. ڕۆژی ڕابردوو شاره‌داری شارۆچكه‌ی پهردهیس له وڵامی داواكاری كرێكاران وتی: له‌بیرتان چووه‌ته‌وه كه بۆ دامه‌زران ده‌پاڕانه‌وه، ده‌توانم له كاتژمێرێك دا هه‌مووتان بێكار بكه‌م و له جێگه‌تان كرێكاری تازه دابمهرزێنم.