ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌ی سیریك له‌ هۆمۆزگان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی گوڵانی ١٤٠٣، دانیشتووانی ناوچه‌ی سیریكی سه‌ر به‌ پارێزگای هۆرمۆزگان له‌ ئاست دامه‌زراندنی ده‌زگای شیرینكردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.

ڕۆژی ڕابردوو دانیشتووانی گونده‌كانی كناردان، به‌نداران و زیاره‌ت بۆ دووهه‌مین جاری به‌رده‌وام له‌ ئاست دامه‌زراندنی ده‌زگای شیرینكردنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریا بۆ ئیسفه‌هان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی. هاونیشتمانیان له‌و باره‌وه‌ ڕایانگه‌یاند: دامه‌زراندنی كارناسی نه‌كراوی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ به‌ به‌های له‌ده‌ست چوونی ته‌ندرووستی خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام ده‌درێت. ڕژیمی ئیسلامی هیچ بیری له‌ پاشه‌ڕۆی سه‌نعه‌تی ئه‌و كارخانه‌یه‌ نه‌كردووه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌ست به‌كار بێت ژیانی ماسیگیران و ژینگه‌ی دانیشتووانی ناوچه‌ی سیریك ده‌خاته‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net