22
ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵانی ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران بۆ دووهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت هۆڵه‌كانی خۆێندنیان داخست.
ماوه‌ی دوو ڕۆژه هێزه‌كانی حه‌راسه‌تی زانكۆی ئه‌میركه‌بیری تاران ڕێگه له چوونه‌ژووره‌وه‌ی خوێندكارانی كچ ده‌گرن و ته‌نانه‌ت گوشاریان خستۆته سه‌ر ئه‌و خوێندكارانی كوڕ كه جلی بێ قۆڵیان له‌به‌ره. هه‌ڵسووكه‌وت و بێڕێزی حه‌راسه‌تی زانكۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی خوێندكارانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ماوه‌ی دوو ڕۆژه خوێندكارانی هه‌موو بواره‌كانی زانكۆی ئه‌میركه‌بیر ژووره‌كانی خوێندنیان داخستووه و ده‌ڵێن: تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌منیه‌تیان ته‌زمین نه‌كرێت، درێژه به مانگرتن ئه‌ده‌ن.