27
نوێنه‌ری كرێكارانی بیناسازی ڕۆژی دووشه‌ممه ٣ی گوڵان ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی نه ته‌نیا كرێكارانی ئه‌و بواره‌ی بیمه نه‌كردووه، به‌ڵكوو ٣٠٠ بۆ ٤٠٠ هه‌زار كرێكاری له بیمه‌ی ته‌ئمیین ئیجتیماعی بێبه‌ش كردووه.
به‌وته‌ی “ئه‌كبه‌ر شه‌وكه‌ت”، كانوونی كرێكارانی ساختمانی ئێران دوو ساڵه كه بیلاته‌كلیف ماوه‌ته‌وه و ئه‌نجومه‌نه سنفیهكانیش هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه. له سه‌رده‌مه‌كانی پێشوو نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن كرێكاری بیناسازی بیمه‌كراو له ئێرانی بوونی هه‌بووه، به‌ڵام له ئێستادا ڕێژه‌كه‌یان بۆ كه‌متر له ٦٠٠ هه‌زار كه‌س دابه‌زیوه.