22
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادی تاران، “مێهدی فرووزش” له لێدوانێكی فه‌رمی دا ڕایگه‌یاندووه كه له ساڵی ١٤٠٢دا، ئاماری كوژراوانی ڕووداوی كار له تاران به ڕێژه‌ی سێ و نیو له سه‌د زیادی كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ساڵی ١٤٠٢، ٤١٤ كه‌س به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كار گیانیان له‌ده‌ست داوه، ئه‌و ئاماره له ساڵی ١٤٠١، ٤٠٠ كه‌س بووه و به واتای ئه‌وه‌یه كه ئاماری قوربانیانی ڕووداوی كار له تاران به ڕێژه‌ی سێ و نیو له سه‌د زیادی كردووه. هه‌روه‌ها له ساڵی ڕابردوودا، ٢٣٩ ژن و دوو هه‌زار و ٧٩٩ پیاو به‌هۆی ڕووداوه‌كانی كاره‌وه بریندار بوون. له حاڵێكدا ئاماری برینداره‌كانی ڕووداوی كار له ساڵی ١٤٠١، ٢١١ ژن و دوو هه‌زار و ٧٣٢ كه‌س بووه.