19
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازانی شۆڕشی ژینا له ماڵی “وه‌فا ئازه‌ربار” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان، “ئه‌مجه‌د عه‌نایه‌تی” و “هیوا جان جان” ڕۆژی سێشه‌ممه سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌مر “وه‌فا ئازه‌ربار”یان له شاری بۆكان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواتی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا نوێ كرده‌وه. دایكانی دادخواز وێڕای ئاماژه‌دان به سه‌ركوتی ژنانی ئێرانی، دووپاتیان كرده‌وه كه ڕێگه ناده‌ن خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كانیان به فیڕۆ بڕوات.