20
به‌یانی سێشه‌ممه ٤ی گوڵانی ١٤٠٣، ده‌یان هێزی ئینتزامی، ده‌ریاوانی و لیباس شه‌خسی له بهندهركۆلاهی سه‌ر به شارستانی میناب، هێرشیان كرده سه‌ر كۆگای سووته‌مه‌نی سووختبه‌ران و ئه‌نباره‌كانیان تێك دا.
به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ده‌یان هێزی سه‌ركوتگه‌ری ڕژیم به ماشێن و كه‌ره‌سته‌ی نیزامی جۆراوجۆره‌وه هێرشیان كردۆته سه‌ر شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی سووته‌مه‌نی سووختبه‌ران و هه‌موو شه‌قامه‌كانی ده‌ورووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یان داخستووه. مه‌ئموورانی ڕژیم ئه‌نباره‌كانی سووته‌مه‌نیان له ناو برد و زیانێكی زۆریان به سووختبه‌ران گه‌یاندووه. شایانی باسه كه پێشتریش چه‌ند جار شه‌ڕ و تێكهه‌ڵچوون له نێوان خه‌ڵكی ناوچه‌كه و هێزه‌كانی حكوومه‌ت ڕووی داوه.