ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، ئازادیخوازان له چه‌ند شاری ئێران به بڵاوكردنی تراكت و لێدانی گرافیتی له‌سه‌ر دیوار، پشتیوانی خۆیان له “تووماج ساڵحی” ڕاگه‌یاند.
به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، له شاری تاران ئازادیخوازان پلاكاردیان به وێنه‌ی تووماج له‌سه‌ر پرده‌كان هه‌ڵواسیوه و دیواره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندووه. له شاره‌كانی ته‌ورێز، ئیسفه‌هان و مه‌شهه‌د ئازادیخوازان گرافیتیان به ڕه‌سمی “تووماج ساڵحی” له‌سه‌ر دیواره‌كان كێشا و له دروشمه‌كانیاندا ڕایانگه‌یاند كه ئه‌گه‌رێنه‌وه سه‌ر شه‌قامه‌كان، له هه‌ندێك له شه‌قامه‌كانیش شۆڕشگێڕان سه‌دان تراكتیان بۆ پشتیوانی له تووماج بڵاو كرده‌وه و تێدا هۆشداریان به ده‌زگای قه‌زایی دا.