ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی گوڵانی ١٤٠٣، “موژگان ئێفتخاری” دایكی نه‌مر “ژینا ئه‌مینی” و “سوونیا شه‌ریفی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له ئاودانانی ئیلام له دوو ستۆری جیاجیادا پشتیوانی خۆیان له “تووماج ساڵحی” ڕاگه‌یاند.
“موژگان ئێفتخاری” له ستۆڕییه‌كی ئینستاگرامی دا نووسی: بۆ جارێكی دیكه هه‌واڵێكی ناخۆش دڵی هه‌ژاندم، ڕێگه مه‌ده‌ن دڵی دایكی تووماج وه‌كوو دڵی من بشكێت و له لێدان بكه‌وێت. من هێشتا چاو‌ڕێی هه‌ناسه‌كانی ژینام ڕێگه بده‌ن با دایكی تووماج هاونه‌فه‌سی زیندووی ڕۆڵه‌كه‌ی بێت. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “سوونیا شه‌ریفی” له ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی شۆڕشی ژینا له چه‌ند ستۆری ئینستاگرامی دا پشتیوانی خۆی له تووماح ساڵحی ڕاگه‌یاند و “به‌همه‌ن قوبادی” ده‌رهێنه‌ری فیلم و خه‌ڵكی بانه له په‌یجی تایبه‌تی خۆیدا ڕایگه‌یاند كه كۆماری ئیسلامی له لێواره‌ی ڕووخان دایه، سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر تووماج نیشانه‌ی ناته‌وانی كۆماری ئیسلامییه و داوا له هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا ده‌كه‌م یه‌كڕیز و یه‌كگرتوو به‌ره‌و ڕووخانی ڕژیم هه‌نگاو بنێن.