ڕۆژی هه‌ینی ٧ی گوڵانی ١٤٠٣، خوێندكارانی زانكۆ له چه‌ند ئه‌یاله‌تی ئه‌مریكا، فه‌ڕانسه، ئۆستڕاڵیا، ئیتالیا و ئیسڕائیل دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی میدیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان، خوێندكاران له زانكۆكانی نیۆیۆرك، كۆلۆمبیا، ئۆهایۆ، لووس ئانجلێس و تگزاس درێژه‌یان به مانگرتن داوه و به خۆپێشاندان و تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس پشتیوانی خۆیان له خوێندكارانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و و خه‌ڵكی فه‌له‌ستین ڕاگه‌یاند. له ئوستڕاڵیا، ئیتالیا و فه‌ڕانسه خوێندكارانی زانكۆ ڕژانه سه‌ر شه‌قام و دژبه ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین له‌لایه‌ن ئیسڕائیل و حیمایه‌تی وڵاتانی ڕۆژئاوایی له جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی نتانیاهوو دروشمیان به‌رز كرده‌وه. شایانی باسه كه له فه‌ڕانسه چه‌ند خوێندكار له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه خوێندكارانی ئیسڕائیل و بنه‌ماڵه‌ی دیله‌كانی ده‌ستی حه‌ماس له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا خوازیاری ڕاگرتنی دستبه‌جێی شه‌ڕ و ئازادی بارمته‌كانی ده‌ستی حه‌ماس بوون. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، شیركه‌تی گووگڵ له ئه‌مریكا، ٢٠ كرێكاری به بیانووی پشتیوانی كردنیان له فه‌له‌ستین له‌سه‌ر كار ده‌ركردووه و حه‌فته‌ی پێشووش ٣٠ كرێكار به هه‌مان بیانوو ده‌ركردبوو.