26
“ئه‌میر ئیسماعیلی” ڕۆژنامه‌وان و ئه‌ندامی كانوونی سنفی فه‌رهه‌نگیانی لۆڕستان، پاش سكاڵای زانكۆی فه‌رهه‌نگیانی ئه‌و ئوستانه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كرا.
شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیانی ئێران وێڕای ئیدانه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “ئه‌میر ئیسماعیلی” ڕایگه‌یاند: ئه‌و چالاكه سنفییه ته‌نیا به بیانووی ڕه‌خنه‌گرتن له به‌رپرسانی زانكۆی فه‌رهه‌نگیان و باروودۆخی خراپی سیسته‌می په‌روه‌رده ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی خۆڕه‌م ئاوا كراوه. شایانی باسه كه “ئه‌میر ئیسماعیلی” به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی فه‌رهه‌نگی و میدیایی “له‌كنا” له پارێزگای لۆڕستانه.