ئیدامه‌ی مانگرتنی خوێندكاران له‌ ئه‌مریكا و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری ده‌ستبه‌سه‌ركراوان

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

به‌یانی پێنجشه‌ممه‌ ١٣ی گوڵان، هێزه‌كانی پۆلیس له‌ چه‌ند زانكۆی نیۆۆرك، پۆرتله‌ند، تگزاس و لۆس‌ئانجلێس هێرشیان كرده‌ سه‌ر خوێندكارانی مانگرتووی دژبه‌ری ژینۆسایدی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین و ده‌یان كه‌سی دیكه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.

به‌پێی زانیارییه‌كان، شه‌وی چوارشه‌ممه‌ شه‌ڕێكی قورس له‌ نێوان لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و یه‌هوودییه‌ توندئاژۆه‌كان ڕوویداوه‌ و به‌رپرسانی زانكۆ ناچار بوون پۆلیسی ئه‌یاله‌تی بۆ هێمن كردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه‌ بانگ بكه‌ن. پاش گه‌یشتنی پۆلیسی دژه‌ تیرۆر، ئه‌و به‌ربه‌سته‌ی خوێندكارانی لایه‌نگری فه‌له‌ستین له‌ ده‌وری خێوه‌تی مانگرتووان دایان نابوو، له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ تێك درا و ده‌یان كه‌سی دیكه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كران. به‌پێی ئاماری میدیاكانی ئه‌مریكا، ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوان بۆ دوو هه‌زار كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌ و ده‌یان خوێندكار له‌ زانكۆ ته‌علیق و ده‌ركراون. هاوكات له‌ وڵاتانی پۆرتۆغاڵ،كانادا، فه‌ڕ‌انسه و ئاڵمان لایه‌نگرانی فه‌له‌ستین و خوێندكاران بۆ پشتیوانی له‌ خوێندكارانی ئه‌مریكا ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس به‌ شه‌ڕ هاتن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net