30
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان، ئازادیخوازانی شاری سنه بۆ پشتیوانی له “تووماج ساڵحی” و “ڕه‌زا ڕه‌سایی” تراكتیان له نێو شاردا بڵاو كرده‌وه.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه له تراكته‌كانیان دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام له ئێران نیشان دا و خوازیاری ئازادی هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. پێشتریش كچان و كوڕانی كوردستان له درێژه‌ی شۆڕشی ژینا، دیواری شاره‌كانیان به دروشمی دژه حكوومه‌ت نه‌خشاندبوو.