23
ڕۆژنامه‌ی ئێعتیماد ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی گوڵان ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر ئاماری ژن كوژی له ئێران بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند: له ماوه‌ی یه‌ك مانگ و نیوی ڕابردوودا به لانیكه‌م ٢٣ ژن له‌لایه‌ن باوك، برا، هاوژین یان نامه‌زدیانه‌وه كوژراون.
ئه‌و ئاماره به‌پێی هه‌واڵ و ڕاپۆرته بڵاوكراوه‌كان سه‌باره‌ت به قه‌تڵی ژنان له ماوه‌ی یه‌كی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣ تاكوو ١٥ی گوڵانی ئه‌مساڵ كۆكراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری هه‌یه ڕێژه‌ی قوربانیان له‌وه زۆرتر بێت. ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كان ڕێگه له بڵاوكردنی ئاماری ڕاسته‌قینه‌ی ژن كوژی ده‌گرن، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه له په‌روه‌نده‌ی كوژراوه‌كان نیشانی داوه كه ٩٩ له سه‌دی قوربانیان به بیانووی پاراستنی شه‌ره‌ف و نامووس له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌كانیانه‌وه كوژراون.