مانگرتنی سنفی فرۆشیارانی كه‌لووپه‌لی بێهداشتی و ئارایشی له‌ تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٤ی گوڵان، فرۆشیارانی سنفی كه‌لووپه‌لی بێهداشتی و ئارایشی له‌ شاری تاران په‌یوه‌ست به‌ مانگرتنی زێڕفرۆشان بوون و دووكانه‌كانیان داخست.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنی زێڕفرۆشان له‌ شاره‌كانی تاران، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ئه‌رده‌بیل، كرماشان، برووجێرد، ئه‌راك و چه‌ند شاری دیكه‌ هێشتا درێژه‌ی هه‌یه‌ و ڕۆژی دووشه‌ممه‌، فرۆشیارانی سنفی كه‌لووپه‌لی بێهداشتی و ئارایشی له‌ تاران په‌یوه‌ست به‌و مانگرتنه‌ بوون. ناڕازیان خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی باج بوون و ڕایانگه‌یاند تا ئه‌و كاته‌ی داخوازییه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كرێت درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌ده‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net