نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ ژنان له‌ ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌ندێك له‌ سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خوێندكارێكی كچی زانكۆی نه‌شیره‌وانی بابۆل له‌ نێو خوابگا ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ری و ژنێكی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری له‌لایه‌ن مه‌ئموورێكی ڕژیمه‌وه‌ به‌ سه‌ختی لی دراوه‌.

به‌پێی ڕاپۆرتی كاناڵی تلێگرانی خوێندكارانی یه‌كگرتووی ئێران، كاتێك خوێندكارێكی كچی زانكۆی نه‌شیره‌وانی بابۆل له‌ نێو خوابگا حه‌مامی كردووه‌، له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی به‌شی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ ده‌ستدرێژی سێكسی كراوه‌ته‌ سه‌ری و خوێندكارانی زانكۆ پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵه‌كه‌ ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕیوه‌. له‌ هه‌واڵێكی دیكه‌دا، مه‌ئموورێكی ئینتزامی ڕژیم له‌ شاری تاران ژێنكی دژبه‌ری حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌ و به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازاری داوه‌، بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه، شه‌پۆلێك له‌ ناڕه‌زایه‌تی له‌ نێو خه‌ڵك ساز كردووه‌ و هه‌ندێك له‌ چالاكانی سیاسی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌شتی ئێرشاد و سزادانی ئه‌و مه‌ئمووره‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net