73
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، شاره‌داری ناوچه‌ی ١٠ی تاران حوكمی چۆڵكردنی بۆ پێنجه‌مین ناوه‌ندی پشتیوانی له ژنانی بێ سه‌ر په‌ره‌ست به ناوی “هه‌ڵهاتنی بێ ناونیشان” ده‌ركردووه.
“خانووی غه‌زه‌ڵ” یه‌كێك له ناوه‌نده خێرخوازییه‌كانی سه‌ر به ڕێكخراوی “هه‌ڵهاتنی بێ ناونیشانه‌كان” له شاری تاران بووه كه خزمه‌تگوزاری به ژنانی زیان دیتوو، بێ سهرهپهرست و كارتونخه‌و پێشكه‌ش ده‌كرد. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو دا چه‌ند ناوه‌ندی دیكه‌ی پشتیوانی له ژنانی بێ سهرهپهرهست به ناوه‌كانی “خانووی خورشید”، “ڕێكخراوی نووری سپی هیدایه‌ت”، “سه‌رپه‌نای شه‌وانه‌ڕۆژی ژنانی ده‌روازه غار” و ڕێكخراوی پزیشكانی بێ سنوور له‌لایه‌ن شاره‌دارییه‌وه داخراون.