95
به‌هۆی بارینی بارانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، تا به ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا‌و و ٣٠ كه‌س بێ سه‌ر و شوێن بوون.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی گوندنشینانی مه‌شهه‌د له مه‌له‌ك ئاباد و ئه‌حمه‌د ئابادی فه‌ریمان زۆر خراپه و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری ئه‌و ئوستانه گه‌یشتووه و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س بێ سه‌ر و شوێن بوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هه‌موو ئیمكاناتی بۆ سه‌ركوتی ژنان به‌سیج كردووه به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به لافاولێداراوانی ئه‌و ڕووداوه سرووشتیه هه‌ڵ نه‌گرتووه.