70
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، حوكمی ئێعدامی پێنج به‌ندكراو له‌وانه زیندانییه‌كی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان له زیندانی قه‌زلحه‌ساری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا.
به‌یانی ڕۆژی ڕابردوو، هاوكات له‌گه‌ڵ له‌سێداره‌دانی “خۆسره‌و به‌شاره‌ت” له زیندانی قزلحه‌سار، حوكمی ئێعدامی چوار به‌ندكراوی دیكه‌ی خه‌ڵكی پارێزگای لۆڕستان به ناوه‌كانی “ڕه‌زا جه‌عفه‌ری”، “كه‌ریم گه‌راوه‌ند”، “سیرووس حه‌یات بینی” و “محه‌ممه‌دڕه‌زا ڕه‌حیم پور”، هه‌روه‌ها به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیدار به مادده‌ی هۆشبه‌ر جێبه‌جێ كراوه.