79
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی گوڵان، “ئیسماعیل گرامی” چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی تاران له‌لایه‌ن لقی ٣ی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی ئه‌و شاره بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌ی لێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای خانه‌نشینكراوانی ئێران، “ئیسماعیل گرامی” ته‌نیا به بیانووی پێداگری له‌سه‌ر مافی پێشێلكراوی كرێكارانی ئێران به “ئیجماع و ته‌بانی دژبه ئه‌منیه‌تی وڵات” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و بۆ دادگای ئینقلابی تاران بانگهێشت كراوه. پاش لێپرسینه‌وه و ڕاگه‌یاندنی تۆمه‌ته سه‌پێندراوه‌كان به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه كرێكارییه، به‌رپرسانی قه‌زایی تاران داوای به‌ڵێننامه‌یان بۆ ئازادی ناوبراو كردووه، به‌ڵام “ئیسماعیل گرامی” له پێدانی به‌ڵێننامه خۆی بواردووه و له كۆتایی دا به دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نی ئازاد كراوه.