79
“هادی مووسه‌وی” به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پێشووی توێژینه‌وه‌كانی وه‌زاره‌تی ته‌عاوه‌ن ڕۆژی چوارشه‌مه ٢٦ی گوڵان ڕایگه‌یاند: ١٤ ملیۆن منداڵی ئێرانی به‌هۆی هه‌ژاری بنه‌ماڵه‌كانیان تووشی كه‌م خۆراكی بوون.
به‌پێی ئاماری ئامووزش و په‌روه‌رش، ٤٥٠ هه‌زار منداڵی دووركه‌وتوو له خوێندن له ئێران بوونی هه‌یه و نزیك به یه‌ك ملیۆن و نیو قوتابی به زوویی واز له خوێندن دێنن. له بواری جیاوازی ئامووزشی دا، ته‌نیا ١٢ له سه‌دی ده‌رچووانی كونكور به پله‌ی ژێر سێ هزار له مه‌دره‌سه ده‌وڵه‌تیه‌كان بوون و زۆربه‌ی ده‌رچووانی كونكور له مه‌دره‌سه خسووسییه‌كان بوون.