ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی گوڵان، دادگای شاری ئیستانبوول سزای زیندانی به‌سه‌ر ١٠٨ی چالاكی سیاسی، نوێنه‌ری پاڕله‌مان و شاره‌دار و ئه‌ندامی پارتی دیمۆكراتیكی گه‌لان سه‌پاند و پارێزه‌رانی به‌ندكراوان به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “بژی به‌رخۆدانی زیندان” و “بژی به‌رخۆدانی كۆبانێ” له ئاست ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه ناڕه‌زایه‌تیان دره‌بڕی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سه‌لاحه‌دین دمیرتاش” به له‌به‌رچاوگرتنی ماوه‌ی به‌ندكرانی، به ٢٨ ساڵ و شه‌ش مانگ زیندانی دیكه سزا دراوه. هه‌روه‌ها “فیگن یۆكسه‌كداغ” به ٢٧ ساڵ و شه‌ش مانگ، “ئه‌حمه‌د تورك” به ده ساڵ و شه‌ش مانگ، “نه‌زمی گۆر” به ٢٢ ساڵ و شه‌ش مانگ، “په‌روین ئۆدجونجوو” به ٢٢ ساڵ و شه‌ش مانگ، “گۆنه‌ی كۆبیلای” و “ئیسماعیل شه‌نگول” هه‌ر یه‌كه‌و به ٢٠ ساڵ و شه‌ش مانگ، “بولنت پارماكسز” به ٢٣ ساڵ، “ئه‌مینه ئاینا” به ده ساڵ، “گۆلته‌ن كشاناك” به ١٢ساڵ و “سه‌باحه‌ت تونجه‌ل” به ١٢ ساڵ زیندان سزا دراون. ڕۆژی ڕابردوو سێ كه‌س له‌و به‌ندكراوانه پاش ته‌واوبوونی ماوه‌ی به‌ندكرانیان له زیندان ئازاد كراون. زۆربه‌ی ئه‌و به‌ندكراوانه له پاییزی ساڵی ٢٠١٦ و پاش كۆده‌تاكه‌ی ئه‌ردۆغان له زیندان دان و هه‌ر جار ماوه‌ی به‌ندكرانیان درێژه ده‌كرێته‌وه.