55
ڕۆژی هه‌ینی ٢٨ی گوڵان، گه‌نجانی دوورگه‌ی قشم له ئاست دابین نه‌كردنی زه‌وی بۆ درووست كردنی پرۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌وته‌ی ناڕازیان، ده‌وڵه‌ت له ژێر ناوی درووست كردنی پڕۆژه‌ی مه‌سكه‌نی میللی پاره‌ی له خه‌ڵك وه‌رگرتووه، به‌ڵام هێشتا زه‌مینی بۆ سازكردنی شۆقه‌كان دابین نه‌كردووه. بیلاته‌كلیفی پڕۆژه‌كه توڕه‌یی گه‌نجانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و ڕۆژی ڕابردوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی دا دوایین هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت دا.