61
ڕۆژی شه‌ممه ٢٩ی گوڵان، ١٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له فازی ١٤ی پترۆشیمی كه‌نگان له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
كرێكارانی ناڕازی خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست به‌پێی هێڵی هه‌ژاری، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ١٤ ڕۆژ كار، ١٤ ڕۆژ پشوودان، ته‌زمینی ئه‌منییه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی قه‌رارداد، جێبه‌جێكرانی لایه‌حه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی و په‌یمانكار بوون.