ده‌ربڕینی شایی و خۆشی به‌ بۆنه‌ی كوژرانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی به ‌ده‌ستمان گه‌یشتووه‌، خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران به‌ بۆنه‌ی كوژرانی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و شاندی یاوه‌ری له‌ ڕووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی هێلیكۆپته‌ر له‌ ئوستانی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی شایی و خۆشیان ده‌ربڕیوه‌.

خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی شاری سه‌قز و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران به‌ ده‌ربڕینی خۆشی ڕایانگه‌یاند كه‌ ئه‌وانه‌ی جه‌نایه‌تیان له‌ حه‌ق خه‌ڵكی ئازادیخواز و بێ تاوان كردووه‌ ڕۆژێك ئه‌بێت تاوانی كاره‌كانیان بده‌نه‌وه‌، هه‌ر چه‌ند ویستی خه‌ڵك ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ جه‌نایه‌تكاران ڕۆژێك له‌ دادگایه‌كی گشتی محاكمه‌ بكرێن، به‌ڵام مردنی هه‌ر یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ئه‌و ڕژیمه‌  جێی خۆشییه‌ و هیواداران به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی یه‌ك به‌ یه‌ك تاوانی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانیان بده‌نه‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net