100
به‌یانی سێشه‌ممه ١ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شومالی ٢، له ناڕه‌زایه‌تی به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شی ئه‌بنیه‌ی فه‌نی ڕێگه‌ی ئاسنی شاره‌كانی ڕه‌شت، قه‌زوێن، لووشان، كووهین، ئابیێك، كۆههندژ و زیاران له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی حه‌قده‌ستی مانگی خاكه‌لێوه، په‌رداخت نه‌كردنی جێژنانه‌ی ساڵی ١٤٠٣، نه‌دانی مه‌زایاكانی ساڵی ١٤٠٢ و ده‌ركردنی غه‌یبه‌ت بۆ كرێكاران ده‌ستیان له‌كار كێشاوه و مانیان گرتووه.