73
كرێكارانی شاغڵ له شاره‌داری خاش ڕۆژی دووشه‌ممه ٣١ی گوڵان، له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به كێشه و گرفته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، كرێكارانی شاغڵ له به‌شه جۆراوجۆره‌كانی شاره‌داری خاش دوو بۆ چوار مانگ حه‌قده‌ستی دواخراویان هه‌یه و چه‌ند جار له ئاست نه‌دانی داخوازییه‌كانیان ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رپرسانی ڕژیم به‌ره‌وڕوو بوونه‌ته‌وه. به‌وته‌ی كرێكاران، وێڕای حه‌قده‌ست، جێژنانه و پاداشی ئه‌مساڵیشان په‌رداخت نه‌كراوه و له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.