65
ڕۆژی چوارشەممە ٣ی جۆزەردانی ١٤٠٢ی هەتاوی، بزووتنەوەی پێشکەوتنخوازانی فەرانسە لە بەیاننامەیەکدا داوای لە نوێنەرانی پارلمانی فەرانسە کردووە کە هەموویان یەکدەنگ داوا لە ئیتحادییەی ئورووپا بکەن سپای پاسدارانی ئێران وەکوو ڕێکخراوێکی تێرۆریستی بناسێنێت.
بزووتنەوەی پێشکەوتنخوازان، حیزبێکی سیاسیی باڵی چەپی فەرانسەیە کە لە بەیاننامەکەیدا بە ئاماژەدان بە سەرکوتی ڕاپەڕینی گەلانی ئێران پاش کوشتنی بەئەنقەستی “ژینا ئەمینی” لەلایەن گەشتی ئیرشادی ڕژیمەوە، داوای بەتێرۆریست ناساندنی سپای پاسدارانی ئێران دەكات و دەڵێت، دەبێ ئەو ڕێکخراوەیە بخرێتە نێو لیستی ڕەشی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکانی یەکیەتیی ئورووپاوە.