40
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، ٢٢ كرێكاری پاڵاوگه‌ی شه‌شه‌مه‌ی پارسی جنووبی به بیانووی پێداگری له‌سه‌ر داخوازییه‌كانیان له‌سه‌ركار ده‌ركراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ٢٢ كرێكاری شاغڵ له پاڵاوگه‌ی شه‌شه‌می پارسی جنووبی له ئاست دیاریكردنی گرێبه‌ست له‌لایه‌ن خاوه‌نكار به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی كرێكاران، ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه، به‌ڵام له كرده‌وه‌یه‌كی نایاسایی دا له‌لایه‌ن خاونكاره‌وه له‌سه‌ركار ده‌ركراون. شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌ركان سالس وێڕای ئیدانه‌كردنی ئه‌و كرده‌وه نایاساییه، خوازیاری گه‌ڕانه‌وه‌ی بێ شه‌رت و مه‌رجی هه‌موو هاوكاره‌كانیان بۆ سه‌ر كار بوو.