ئیدامه‌ی مانگرتنی كرێكارانی نه‌وت له‌ باشووری ئێران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی شاغڵ له‌ پڕۆژه‌كانی نه‌وت و گازی باشووری ئێران بۆ جارێكی دژبه‌ جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له‌كار كێشا و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی په‌یمانی شاغڵ له‌ شیركه‌ته‌كانی “ئازموون فلز، به‌رق و ئه‌بزار ده‌قێق”، “نیروئارا ئه‌ندیش پترۆشیمی” و “بهێن فه‌راڕاد” له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی مانیان گرتووه‌. كرێكارانی په‌یمانی خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، وه‌لانانی په‌یمانكار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ته‌كمیلی، نوێ كردنه‌وه‌ی قه‌رارداد و ١٤ ڕۆژ كار و ١٤ ڕۆژ پشوودان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net