ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له كچانی ئه‌كته‌ر كه له فیلمی “ده‌نگی هه‌نجیری پیرۆز”ی محه‌ممه‌د ڕه‌سووڵوف نه‌خشیان گێڕاوه، بۆ پشتیوانی له خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران دروشمی ژن،ژیان،ئازادیان به‌رز كرده‌وه.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه،ستاره مه‌له‌كی، ئه‌مینه ئارانی، مه‌هسا ڕۆسته‌می و نیووشا ئه‌خشی به تی‌شێرتی ڕه‌شی نه‌خشێندراو به دورشمی “ژن،ژیان،ئازادی” ده‌ر كه‌وتوون. ستاره مه‌له‌كی به بڵاوكردنی ئه‌و وێنه‌یه له په‌یجی تاییه‌تی خۆی ڕایگه‌یاند: جێگه‌ی هه‌وو ئازیزان خاڵییه…..بۆ هه‌میشه ژن،ژیان،ئازادی”. ناوبراو هه‌روه‌ها وتی: پاسپۆرته‌كه‌ی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه زه‌وت كراوه و بڕیاره محه‌ممه‌د ڕسووڵوف ڕۆژی هه‌ینی بۆ نه‌مایشی فیلمه‌كه‌ی به‌شداری له فستیواڵی كه‌ن بكات. هاوكات ده‌یان هونه‌رمه‌ند و فیلمسازی نێوده‌وڵه‌تی له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له ڕه‌سووڵۆف نیشان دا و نووسیان: داوا له كۆمه‌ڵگای جیهانی ده‌كه‌ین تاكوو ده‌نگی به‌هێزی خۆیان دژبه دیكتاتۆری مه‌زهه‌بی كۆماری ئیسلامی كه كۆمه‌ڵگای ئێرانی به توندترین شێوه سه‌ركوت كردووه به‌رز بكه‌نه‌وه.