ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ شارومه‌ند به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجاب

ماڵپه‌ڕی په‌یام

له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا، چه‌ند شارومه‌ند به‌ ناوه‌كانی “ئه‌رسه‌لان نیك” خه‌ڵكی لاهیجان، “عه‌لی ڕه‌یحانی كه‌جوار” خه‌ڵكی خه‌ڵكی ته‌ورێز و “مه‌رزیه‌ موئمنی” خه‌ڵكی مه‌شهه‌د به‌ بیانووی كاردانه‌وه‌ به‌رانبه‌ر به‌ مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی زانیارییه‌كان، “ئه‌رسه‌لان نیك” و “عه‌لی ڕیحانی كه‌جوار” به‌ بیانووی دانانی بابه‌ت له‌سه‌ر مه‌رگی ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، به‌ تۆمه‌تی بێڕێزی به‌ به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه گوازراونه‌ته‌وه‌. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاری مه‌شهه‌د چالاكێكی مافی ژنانیان به‌ ناوی “مه‌رزیه‌ موئمنی” به‌ بیانووی دژایه‌تیكردنی له‌گه‌ڵ حیجابی ئیجباری ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net