43
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، دوو وه‌نی سپی هاوڕێ له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له هێزه ئینتزامییه‌كان به باتۆم و چه‌ك و چۆڵه‌وه هێرشیان كرده سه‌ر خوێندكارانی كچ له زانكۆی ئازادی سه‌وهانه‌ك و ١٠٠ كه‌سیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، هێزه‌كانی گه‌شتی ئێرشاد به‌ڵێننامه‌یان له ژماره‌یك كچ كه مانتۆی كورتیان له‌به‌ردا بووه یان له جیاتی ڕووسه‌ری و مه‌قنه‌عه، شاڵیان به‌كار هێنابوو وه‌ر گرتووه. پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له‌لایه‌ن خوێندكارانی كچ و كوڕی ئه‌و زانكۆیه، سه‌د كه‌س له‌لایه‌ن هێزه ئینتزامییه‌كانه‌وه به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.