“ڕه‌زا ڕۆسته‌می” سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی گواستنه‌وه، تڕانزیت و لۆجستیكی ژووری بازه‌رگانی ئێران ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان له وتوووێژ له‌گه‌ڵ میدیاكانی حكوومه‌ت دا ڕایگه‌یاند: ده‌وڵه‌ت بۆ دابینكردنی بیمه‌ی سه‌وزی هه‌ڵپه‌سێردراوی شۆفێرانی كامیۆن له ئێران هیچ هه‌نگاوێكی هه‌ڵ نه‌گرتووه و ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێت، ٦٠ هه‌زار كه‌س بێكار ده‌بن.
به‌وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم، شۆفێرانی ئێرانی ناچارن بیمه‌ی سه‌وزی خۆیان له وڵاتانی بیانی بكڕن، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه هه‌زینه‌ی كرێ بار چووه‌ته سه‌ره‌وه و هه‌نارده‌كارانی كه‌لووپه‌لی تیجاریش له شۆفێرانی گورجستانی و توركیه‌یی كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. جیا له‌وانه پشكی سووته‌مه‌نی كه‌م كراوه و پارچه‌ی یه‌ده‌كی ئۆتۆمبێل زۆر گرانه، ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت كێشه و گرفتی كامیۆن‌داران چاره‌سه‌ر نه‌كات، ئه‌وه ٦٠ هه‌زار كه‌س بێكار ده‌بن.