91
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی پارێزگای ئێدلبی سه‌ر به وڵاتی سووریه دژبه به‌شار ئه‌سه‌د و گرووپی ته‌حریر ئه‌لشامی سه‌ر به توركیا خۆپێشاندانیان كرد.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی دوو حه‌فته‌یه كه خه‌ڵكی پارێزگای ئێدلبی سووریه له ئاست دۆخی خراپی مه‌عیشه‌تی، گرانی و بێكاری ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن و چه‌ند كه‌سیان له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به جه‌ولانی سه‌رۆكی گرووپی ته‌حریر ئه‌لشام كوژراو و بریندار بوون. خه‌ڵكی ناڕازی ئێدلب خوازیاری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌حریر ئه‌لشام و ڕاگرتنی هێرشه‌كانی ئه‌رته‌شی سووریه بۆ سه‌ر ئه‌و پارێزگایه بوون.