ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی جۆزه‌ردان، كرێكارانی پڕۆژه‌یی نه‌وتی شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی باشووری ئێران له ناڕه‌زایه‌تی به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان درێژه‌یان به مانگرتن دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای ڕێكخستنی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، زیاتر له هه‌زار كرێكار له سایته‌كانی ١، ٢ و ٣ی شیركه‌تی پترۆ پالایش له سه‌ره‌تای مانگی جۆزه‌ردانه‌وه دژبه كه‌می حه‌قده‌ست مانیان گرتووه و هه‌ر ڕۆژ له به‌رده‌م شیركه‌ت كۆده‌بنه‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه هه‌زار و ٢٠٠ كرێكاری شاغڵ له شیركه‌ته‌كانی پایه‌ندان، ئه‌كسیر سه‌نعه‌ت و فازی ١٤ی پترۆشیمی كه‌نگان، له مانگی گوڵانه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌می حه‌قده‌ست و نه‌بوونی ئیمكاناتی ڕیفاهی ده‌ستیان له كار كێشاوه و مانگرتنه‌كه درێژه‌ی هه‌یه.