به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌وڵه‌ت به بڕینی ئه‌رزی هاورده‌ی ئه‌نسۆلین گیانی ملیۆنان تووشبووی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی خستووه‌ته مه‌ترسیه‌وه و بنه‌ماڵه‌ی تووشبووان به‌دوای ئه‌نسۆلین دا سه‌رگه‌ردانن.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، تووشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره ماوه‌ی چه‌ند مانگه له سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی ئه‌نسۆلین دا ماونه‌ته‌وه و بنه‌ماڵه‌كانیان ناچارن به نرخێكی زۆرتر له بازاڕی ئازاد دا بیكڕن. له هه‌واڵێكی دیكه وه‌زیری بێهداشتی ڕژیم سه‌باره‌ت به دۆخی خراپی ددانی شارومه‌ندانی ئێرانی هۆشداری دایه ده‌وڵه‌ت و ڕایگه‌یاند: زۆربه‌ی خه‌ڵك به هۆی نه‌بوونی پاره‌ی پێویست بۆ چاكسازی ددان، ناچارن ددانه‌كانیان بكێشن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ئاماری تووشبووانی نه‌خۆشیه‌كانی سیسته‌می گه‌وارش به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.