ڕۆژانی دووشه‌ممه و سێشه‌ممه ٧ و ٨ی جۆزه‌ردان، هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیم له شاره‌كانی قه‌لعه گه‌نج، ئه‌رده‌بیل و ئه‌هواز سێ چالاكی مه‌ده‌نییان به ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا نووری زاده” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، “سپیده ڕه‌شیدی” و “عه‌لیڕه‌زا ئه‌سه‌دپور” ده‌ستبه‌سه‌ر كردووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ڕژیم له شارستتانی قه‌لعه گه‌نجی به‌لووچستان، چالاكێكی مه‌ده‌نی ئه‌و شاره‌یان به ناوی “عه‌لیڕه‌زا نووری زاده” كه له ئاست تاڵانكردنی مه‌عده‌نی مسی ڕه‌مشك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیبوو، ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گواستۆته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه شارومه‌ندێكی به‌هایی خه‌ڵكی ئه‌هواز به ناوی “سپیده ڕه‌شیدی” به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاه‌رنووسی له‌به‌رده‌ست دا نییه. له ناوچه‌ی جافرئاوای مۆغانی سه‌ر به پارێزگای ئه‌رده‌بیل، چالاكێكی مه‌ده‌نی به ناوی “عه‌لیڕه‌زا ئه‌سه‌دپور” به توندووتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شوێنێكی نادیار گوازراوه‌ته‌وه.