40
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی جۆزه‌ردان، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخوازی دانیشتووی وڵاتی ئاڵمان به كۆبوونه‌وه له شاری فڕانكفۆرت، دژایه‌تی خۆیان له‌گه‌ڵ سزای ئێعدام له ئێران نیشان دا.
به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه سێشه‌ممه‌ی هه‌ر حه‌فته هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی به‌ندكراوانی سیاسی له زیندانه‌كانی ئێران، له شاری فڕانكفۆرت كۆده‌بنه‌وه. ناڕازیان به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دروشمه‌كانی “نا بۆ ئێعدام”، “ژن،ژیان،ئازادی”، “مه‌رگ بۆ خامنه‌یی” و “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی”یان به‌رز كرده‌وه.