31
به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕۆژی چوارشه‌ممه ٩ی جۆزه‌ردان ڕایانگه‌یاند: هێزه‌كانی هه‌نگی مه‌رزی كۆماری ئیسلامی چوار شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته‌یان كوشتووه و دوو كه‌سیان بریندار كردووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری ناوچه‌ی واشووكی پاكستان شارومه‌ندانی به‌لووچیان داوه‌ته به‌ر ده‌ستڕێژی گوله و له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه‌دا، چوار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون. به‌رپرسانی ده‌وڵه‌تی پاكستان ڕایانگه‌یاندووه كه لێكۆڵینه‌وه‌كانیان له‌و باره‌وه ده‌ستپێكردووه و چاوه‌ڕێی وڵامدانه‌وه‌ی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامین.