35
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، خه‌ڵكی ئیسلام ئاوای خاش له ئاست بڕینی به‌رده‌وامی ئاو ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی و له‌به‌رده‌م ڕێكخراوی ئاو و ئاوه‌ڕۆ كۆبوونه‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی هه‌شت ڕۆژه ئیسلام ئاوای سه‌ر به شارستانی خاش ئاوی نییه و به‌دواداچوونی دانیشتووانی ناوچه‌كه هیچ ئاكامێكی نه‌بووه. ناڕازیان ده‌ڵێن: ئاویان بۆ خواردنه‌وه و بێهداشت نییه و به‌رپرسانی ڕژیم هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی خه‌ڵك هه‌ڵ نه‌گرتووه.