ڕۆژی هه‌ینی ١١ی جۆزه‌ردان، كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئیسفه‌هان له به‌یاننامه‌یه‌كدا پشتیوانی خۆیان له هاوكاره ده‌ستبه‌سه‌ركراوه‌كانیان له ساڵی ١٤٠٠ ده‌ربڕی و خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئایا ئاگادارن كه چه‌ندین كه‌شاوه‌رزی به‌شدار له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ١٤٠٠ له شاری ئیسفه‌هان چاویان له ده‌ست داوه و كۆمه‌ڵێك كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر و زیندانی كراون؟ تاوانی ئه‌و كه‌شاوه‌رزانه ته‌نیا ئه‌وه بوو كه داوای مافی خۆیان كردبوو، به‌ڵام ڕژیمی ئیسلامی به توندترین شێوه سه‌ركوتی كردن ئێستا بنه‌ماڵه‌كانیان چاوه‌ڕێی ئازاد كردنیان. ئێمه كه‌شاوه‌رزانی ئیسفه‌هان داوا له هه‌موو دام و ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین به زوورترین كات هاوكاره‌كانمان ئازاد بكه‌ن.