36
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی جۆزه‌ردان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی زاهیدان به ناوی “ئه‌دهه‌م ناروویی” له ڕێگه‌ی خواردنی چه‌ندین حه‌ب هه‌وڵی خۆكوژی دا.
به‌پێی ڕاپۆرتی حال وه‌ش، “ئه‌دهه‌م ناروویی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ به‌ندكراوێكی دیكه به ناوی “محه‌ممه‌د زه‌ینه‌دینی” به تێكهه‌ڵچوونی چه‌كدارانه له‌گه‌ڵ چه‌ند مه‌ئمووری ڕژیم و كوشتن‌یان تۆمه‌تبار كراون. هه‌ر چه‌ند ئه‌و دوو به‌ندكراوه به‌رده‌وام تۆمه‌ته‌كانیان ڕه‌د كردووه، به‌ڵام ڕۆژی ٢٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٢، حوكمی ئێعدامی هه‌ر دووكیان له دیوانی باڵای وڵات پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.