34
به‌پێی ئه‌و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌كرێگیراوانی ده‌وڵه‌تی توركیا ده‌ستیان داوه‌ته تاڵانكردنی سیستماتیكی دارستانه‌كان له باكووری كوردستان و زیانێكی زۆریان به ژینگه و سرووشتی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
به وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی باكووری كوردستان، دارستانه‌كانی به‌ستا، جوودی، گابار و شڕنا‌خ به ئه‌نقه‌ست له‌لایه‌ن ده‌ست و پێوه‌نده‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له ناو براوه و داره‌كانی بۆ شاره‌كانی دیكه‌ی توركیا تاڵان كراوه. له چه‌ند مانگی ڕابردوودا دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ی جه‌نگه‌ڵه‌كانی له ناو چووه چه‌ند جار كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه بردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه سه‌ركوت كراون.