كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی شاغڵ له‌ سه‌نعه‌تی نه‌وتی ئێران

 

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ١٣ی جۆزه‌ردان، كرێكارای پڕۆژه‌یی و ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ باشووری ئێران له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ئه‌ركان سالسی شاغڵ له‌ شیركه‌تی وه‌به‌رهێنانی نه‌وت و گازی گه‌چساران، كرێكارانی پڕۆژه‌یی شاغڵ له‌ شیركه‌تی نه‌وتی ئه‌هواز و شیركه‌تی حه‌فاری كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان به‌ڕێوه‌ بردووه‌. كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی ماده‌ی ١٠ی ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تی پێرسۆنێلی نه‌وت، به‌ڕێوه‌چوونی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، كۆتایی هێنان به‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌ سندووقی خانه‌نشینی كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی یاسای ١٤ ڕۆژ كار- ١٤ ڕۆژ پشوودان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و وه‌لانانی په‌یمانكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی ناكارامه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net