73
ڕۆژی یه‌كشه‌مه ١٣ی جۆزه‌ردان، “حه‌سه‌ن باقری نیا” مامۆستای له‌سه‌ركار ده‌كراوی زانكۆی حه‌كیمی سه‌بزه‌واری پاش بانگهێشت بۆ دادگای ئینقلابی مه‌شهه‌د ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
پاش ده‌ستبه‌سه‌ركردنی “حه‌سه‌ن باقری نیا”، نێوه‌ڕۆی یه‌كشه‌ممه هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی مه‌شهه‌د هه‌ڵیانكووتاوه‌ته سه‌ر ماڵی ئه‌و مامۆستا و وێڕای زه‌وتكردنی لهب تاپ، مۆبایل و كه‌لووپه‌له شه‌خسییه‌كانی، هه‌ڕه‌شه‌یان له كچه‌كانی كردووه كه ئه‌گه‌ر ڕووداوه‌كانی ڕۆژی ڕابردوو میدیایی بكه‌نه‌وه چاویان به باوكیان ناكه‌وێت.